ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر

پەیامی کورد … ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی بە بۆنەی مووشەکبارانی شاری هەوڵێر

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاند کە جێگەدەستی ڕەشی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم هەوڵە تیرۆریستەش دا ئاشکرایە.

 

هەر وەک ئاگادارن شەوی١٥/٢/٢٠٢١ زایینی ١٤موشەک ئاراستەی شاری هەولێر  و فرۆکەخانەكەی كرا و چەند گەڕەکێکی ئەو شارە بوونە ئامانجی ئەم موشەکانە. بە داخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە تێرۆریستییە دا یەك كەس بووبە قوربانی و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە لە لایەن هەر گروپ ودەولەتێکەوە بێ بە توندی مەحکوم دەکەین

 

هەر وەها داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان لە عیراق و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی تیرۆریزم وسەروکایەتی هەریمی کوردستان دەکەین بە جیدی بەدواداچوون لەم کردەوە تیرۆریستە بکەن و تیرۆریستان و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بەرای گشتی بناسینن و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن..

لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم جارەش  جێگەدەستی رەشی تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کردەوە تێرۆریستیەش دا ئاشکرایە و هەمووان دەزانن کە کۆماری ئیسلامییە کە بە دنە دان و چەک پێدان و کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە، دوژمنی سەرەکی  ئارامی و سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

دیارە ئەمە یەکەم جار نییە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەوێتە بەر هێرشی تێرۆریستی و دەکرێتە ئامانجی نەیارانی ئەم هەرێمە و جاری کۆتاییش نابێت.

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم کردەوە تێرۆریستییە بە توندی مەحکووم دەکات و هیوای لەشساغی دوبارە بو بریندارانی ئەم ڕووداوە دەخوازێت.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ هەتاوی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە