ئەمریکا حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستتی تیرۆرەوە

ئەمریکا حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستتی تیرۆرەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستتی تیرۆرەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرسوپی حوسیەکانی یەمەن و سێ لە سەرکردەکانی خستە لیستی تیرۆرەوەو راشیدەگەیەنێت كە ئەم گروپە ھەرەشەیان کردووەتە سەر جیھان و ژێرخانی ئابوری وڵاتان و کەشتیە بازرگانیەکان.

 

لەمبارەیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا رایگەیاند: مەترسییەکانی گروپی چەکداری حوسیەکانی یەمەن کە سەر بە ئێرانن بۆ کۆنگرێس روونکردووەتەوە کە رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانیە.

 

ئاشكراشیكردووە كە سێ سەرکردەی گروپەکە خراونەتە لیستەکەوە کە ئەوانیش، (عەبدولمەلیک حوسی سەرکردەی گروپەکە و عەبدولخالق بەدرەدین و عەبدولا یەحیا حەکیم حوسی) بوون.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: خستنە نێو لیستی تیرۆر بۆ سزادانی حوسیەکانە لەسەر کردەوە چەکداریەکانیان کە سنورەکانیان بریوە و ھەرەشەیان کردووەتە سەر جیھان و ژێرخانی ئابوری وڵاتان و کەشتیە بازرگانیەکان.

 

گروپی چەکداری حوسیەکانی یەمەن گروپێکی شیعەیە و سەر بە ئێرانن و لەچەند شارێکی باکوری یەمەن دەسەڵاتیان ھەیە، رێکخراوە خێرخوازیە جیھانیەکان خۆراک و پێداویستی لە رێگەی حوسیەکانەوە لە فرۆکەخانەکانی سەنعا و میناوە بە ھەماھەنگی دەگەیەننە دەست خەڵک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە