هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

پەیامی کورد … هۆشیار زێباری: ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی دژایەتی هەرێمیان دەكرد لە هەڵبژاردندا كەوتن

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، گفتوگۆ و پێشبینییەكانی ئێستا تەنها بۆ دەرخستنی راو بۆچونەكانن، جوڵەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی دوای پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەست پێ دەكەن، پێشی وایە چەندین پەرلەمانتاری كورد كە دژی هەرێمی كوردستانن لە هەڵبژاردندا كەوتن.

هۆشیار زێباری لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەڵبژاردنی ئەمجارە لە پاكترین هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو لە رووی ئازادی و دادپەروەرییەوە، لەم قۆناغەدا گرنگە كە خۆمان لە گرژی و سەرجەم ئەو وتارانە بپارێزین كە بەو ئاڕاستەیەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەوانەی هەڵبژاردنیان دۆڕاندووە هۆشداربن بەرامبەر مەترسییەكانی داهاتوو، چونكە زیاتر قەیراناوی كردنی بارودۆخەكان دەبێتە هۆی لەناوبردنی وڵات، ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەین كە گومانیان هەیە و دژی پرۆسەكە وەستاون پەنا ببەنە بەر دادگا نەك گرژی، لە هەموو هەڵبژاردنێكدا براوە و دۆڕاو هەیە.

زێباری پێشی وایە، ژمارەیەك لە سەرە گەندەڵەكان لە هەڵبژاردندا كەوتن ئەوەش ئەنجامێكی دڵخۆشكەرە بۆ سەرجەم عێراقییەكان، سەرەڕای ئەوەی چەندین وەزیر و كەسایەتی سیاسی بەڕێز نەیانبردەوە، هەروەها چەندین پەرلەمانتاری كورد كە دژی هەرێمی كوردستان و مافە دەستورییەكانین كەوتن.

سەبارەت بە حكومەتی داهاتوو رونیكردووەتەوە، حكومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت و هیچ لایەنێك ناتوانێت لایەنێكی تر دابپۆشێت و پێویستە هەموان بەپێی رێكەوتنەكان بەشداربن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە