عێراق و میسر 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ ده‌كه‌ن

عێراق و میسر 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ ده‌كه‌ن

پەیامی کورد... عێراق و میسر 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ ده‌كه‌ن


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند؛ 11 یادشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ میسر واژوو کردووە کە تایبەتن بە نەخشەڕێگای پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ھاوبەشی نێوان عێراق و میسر لە قاھیرە ئەنجامدرا سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی رایگەیاند؛ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا عێراق و میسر، ١١ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کردووە و وتی: “یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان، تایبەتن نەخشەڕێگای پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بۆ قۆناغی داھاتوو”.

سودانی باسی له‌وه‌ش كرد،کە عێراق و میسر، خواستیان ھەیە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان بدەن، ھەروەھا ھاریکارییەکانیان لە بوارەکانی ئابووریی، بازرگانیی، وەبەرھێنان پتەوتر بکەن و گوتی: “پێویستە ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنانەی کە واژوو کراون، جێبەجێ بکرێن”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە سەقامگیریی لە وڵاتەکەی بەرقەرارە و لە ئێستادا عێراق سیاسەتێکی سەربەخۆی ئابووریی لە ناوچەکەدا هەیە.

ڕاشی گه‌یاندووه‌ کە لەئێستادا، ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرھێنەری بیانی بۆ کاری وەبەرھێنان روویان لە عێراق کردووە و وتی: “پەرۆشی ئەوەین کۆمپانیا میسرییەکانیش بۆ وەبەرھێنان روو لە عێراق بکەن و بەرنامەیەکی باشمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە بواری ئابوورییدا داناوە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە پێویستە عێراق و میسر رۆڵی گرنگ لە بەدیھێنانی سەقامگیریی لە ناوچەکە بگێرن و وتی: “ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، بەشێکە لە ئاسایش و سەقامگیریی میسر”.

هه‌روه‌ها دووپاتیکردەوە کە گرنگە پاڵپشتی لە دەستپێشخەریی و ھەوڵەکانی میسر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان لەنێویاندا، چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین و وتی: “ئەمڕۆ عێراق بووەتە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە ناوچەکە”.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی جەختی لەسەر گرنگی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و عێراق کردووە و رایگەیاند کە دەیانەوێت کاری ھاوبەش لەگەڵ عێراق زیاتر بکەن.

مستەفا مەدبولی راشیگەیاند کە سەقامگیریی عێراق بۆ میسر گرنگە و وتی: “کۆمپانیا میسرییەکان، ئامادەن بۆ کاری وەبەرھێنان روو لە عێراق بکەن”.

دوێنێ دووشەممە ١٢ – ٦ – ٢٠٢٣، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانیکی فەرمی گەیشتە میسر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە