پەیامی کورد... یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق دەگاتە ٩٠ ملیار دۆلار
عەممار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی بانکەکە بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار، هەروەها زێڕی یەدەگیش ٣٠ تۆن زیادی کردووە.
عەممار خەڵەف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو یەدەگی بانکی ناوەندی زیادی کردووە، پێشبینی ئەوە دەکەن تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگ بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار.
هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئێستا یەدەگی بانکەکە ٨٠ ملیار دۆلارە، هەروەها ١٣١ تۆن زێڕی یەدەگیشی هەیە واتا بڕی ٣٠ تۆن زیادی کردووە، بەهۆی ئەوەشەوە عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە بوونی یەدەگدا لە پلەیەکی بەرزدایە.
عێراق یەکێکە لە وڵاتە گەورە بەرهەمهێنەکانی نەوت و لە ئاستی جیهاندا لەدوای سعوودیە و ئەمریکاوە لە پلەی سێیەم دێت و لە ماوەی ڕابردوودا داهاتی یەک مانگی نەوتی گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە