سەرۆک مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

پەیامی کورد     ...    سەرۆک مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

مەسعوود بارزانی و ستیڤن هێیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد.
بەپێی ڕاگەێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس سۆرنتۆن، کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین ڕووداوی بڵاوبوونەوە و بەرەنگاری پەتای کۆرۆنا و باری سیاسی و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ئەو کێشە و قەیرانانەی ڕوویان لە عێراق بە گشتی کردوە و هەنگاوە نوێیەکانی حکوومەتی تازەی عێراق و پەیوەندی هەرێمی کوردستان بە حکوومەتی فیدراڵ و تەحدییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هەڕەشە و مەترسییەکانی داعشیان بە جیددی وەسفکرد بە تایبەتی کە جمووجووڵەکانیان بەم دواییە لە زۆر ناوچەی عێراقدا پەرەی سەندووە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەم بارەیەوەش بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرینگ زانرا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە