پەیامی کورد … ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان بڕیارى به‌كارهێنانى ڤاكسینى دژى كۆرۆنای دەرکرد
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه دابه‌شكردن و پێدان و به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ستپێبكات و ده‌ڵێت: به‌فه‌رمى بڕیاردراوه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رگرتنی پێكوته له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌كاربهێنرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه به فه‌رمی بڕیاری دابه‌شكردن و پێدان و به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19ی دا و قۆناغی یه‌كه‌م، كوتانی پزیشكان،و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هێڵی پێشه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان، و سه‌نته‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌گرێته‌وه.
رونیشیكرده‌وه، به‌پێى نوسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاڵپشت به پلانی نیشتمانی و ڕێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكراو، ده‌توانرێت سه‌ره‌تا ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕمی چینی كه به‌شێوه‌ی به‌خشین له‌لایه‌ن كۆماری چین به بڕی پێنج هه‌زار ژه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه به‌كاربهێنرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، به پاڵپشتی و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵ، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌مو هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی بڕی زیاتری ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كان له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌ت داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات ، به‌رده‌وامبن له خۆپارێزی به له‌به‌ركردنی ماسك و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە