پەیامی کورد … ئەمساڵ ٨٢ میلیۆن کەس ئاوارە بوون
نهتهوهیهكگرتووهكان رایگهیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵێن، گەیشتووەتە زیاتر له ٨٢ ملیۆن کەس.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، لە سەرتاسەری وڵاتان ئاوارە بوون، لە دەیەی رابردوودا دوو هێندە زیادیکردووە و ژمارەیان گەیشتووەتە ٨٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٧٠%ی ئاوارەبوون لە وڵاتانی سووریا، فەنزوێلا، ئەفغانستان، میانمار و باشووری سودانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە