میلیـشیا عێراقییەکان هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن

میلیـشیا عێراقییەکان هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن

پەیامی کورد … میلیـشیا عێراقییەکان هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن

 

هەماهەنگی بەرگریی عێراقی هەڕەشەی ئەوە لە هێزەكانی ئەمریكا دەكات كە بەهۆی شكستهێنانی گفتوگۆی ستراتیژی چالاكییەكانیان دژی هێزەكانیان چڕ دەكەنەوە.

 

هەماهەنگی بەرگریی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بە نێوەندگیری چەند كەسایەتیەكی عێراقی زیاتر لە جارێك دەرفەت بە حكومەتی عێراق دراوە تا لە رێگەی گفتوگۆ هێزە بیانیەكان دەربكات، بەڵام دەردەكەوێت كە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن تەنها دواخستن و كات بەسەر بردن بووە.

 

رونیشكراوەتەوە، بەتایبەتی كە بەرپرسانی ئەمریكی ئاشكرایانكردوە كە هیچ خشتەیەكی كاتی بۆ كشانەوە نییە لە عێراق بەم نزیكانە و حكومەتی عێراقیش لەو بارەیەوە بێدەنگە و رەتینەكردووەتەوە.

 

هەماهەنگی بەرگریی عێراقی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەر بۆیە ئەوە پێچەوانەی خواستنی گەل و پەرلەمانی عێراقییە و جێنەهێشتنی عێراق نامەیەكی ئاشكرای ئەمریكایە بەوەی كە تەنها زمانی هێز دەزانێت، هێزە بەرگرییەكانیش بەردەوام دەبن لە كردەوەكانیان دژی ئەو هێزانە و بەڵكو زیادی دەكەن، بەشێوەیەك ناچاریان بكەن بە دۆڕاوی بچنە دەرەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە