ئەمریکا : ئێران بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی پارەی بە تاڵیبان داوە

ئەمریکا  : ئێران بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی پارەی بە تاڵیبان داوە

پەیامی کورد       ...   ئەمریکا  : ئێران بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی پارەی بە تاڵیبان داوە .

سی ئێن ئێن ڕاپۆرت لە سەنەدێک دەدات کە بەو پێیە ئەمریکا ئێران بە پێدانی پارە بە ئەندامانی تاڵیبان بە مەبەستی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی کە لە ئەفغانستان بوونە تاوانبار دەکات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم سەنەدەدا کە سی ئێن ئێن باسی لێوە دەکات دەڵێت دۆسیەیەکی لەمبارەوە بینیوە ، نەهادگەلی هەواڵگری و ئەمنییەتی ئەمریکا ، ئێرانی تاوانبار کردووە کە بە ئەندامانی تاڵیبان پارەی داوە تاکوو سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لەناو ببەن . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم شوش هێرش کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە یەکێک لەوانە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بووە ، بە پێدانی پارەی ئێرانی ئەنجام دراوە .دامەزراوە گەلی هەواڵگری ئەمریکا پێشتر ڕووسیای بە پێدانی پارە بە تاڵیبان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان تاوانبار کردبوو .  ترامپ یش ئەم ڕاپۆرتەی ڕەت کردبووەوە .

هەروەها بە پێی ئەم سەنەدە پێشنیاری پارە بە ئەندامانی تاڵیبان ، بە ڕوونی کەناڵی  حەقانی لە لایەن دەوڵەتێکی دەرەکی یەوە کە ئێرانە ئەنجام دراوە تاکوو هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئاسمانی گەورەی بەگرام لە ١١ی دیسەمبەر ئەنجام بدرێت . لەم هێرشەدا دوو کەسی سڤیل کوژران و ٧٠ کەس لەوانەش کەسیکی ئەمریکی بریندار بوون . سی ئێن ئێن دەڵێ لەم ڕاپۆرتەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناوی ئێرانی نەهێناوە بەڵام لە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە پێڕاگەێندراوە کە ئەم سەرچاوە دەرەکییە ئێران بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە