پەیامی کورد … بەرپرسێکی ئێرانی بازرگانی کردن بە کچانی وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتگەوە
یاریدەدەرێکی سەرکۆماری ئێران ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە بازرگانیکردن بە ژن و کچانی ئێرانی، تۆمەتبار دەکات.
لەمبارەیەوە مەعسومە ئیبتیکار، یاریدەدەری حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان، رایگەیاندووە: ”هەندێک“ دەوڵەتی عەرەبی سەرنجی ژنان و کچانی ئێران بۆ کارکردن لە ماڵەکانیان وەک خزمەتگوزار، رادەکێشن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: یەکێک لە هۆکارەکانی راکێشانی سەرنجی ژنان و کچانی ئێران لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، دەوڵەمەندبوونی ئەو وڵاتانەیە.
ناوبراو پێیوایە ئەو ژن و کچانەی بەناوی خزمەتکار دەبرێنە وڵاتانی عەرەبی، بازرگانییان پێدەکرێت و بۆ مەبەستی سێکسی بەکار دەهێندرێن،دەشڵێت هەندێک جار هەزاران ژن و کچ لەو وڵاتە عەرەبییانە بە قاچاغ دەبرێنە ئەوروپا و لە کاری بەدڕەوشتی بەکار دەهێندرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە