پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵڵا هاودەردی و هاوهەخەمی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی لۆبنان ڕاگەیاند
بنکەی سیاسی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە پەیامێکدا لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی لۆبنان سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت هاوخەمی و هاودەردی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەفتەری سیاسی ئەنسارۆڵلای یەمەن هاودڵی تەواوی خۆی لەگەڵ دەوڵەت ، نەتەوە و مقاومەی لۆبنان لە ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و بەجێ مانی هەزاران بریندار و کوژرانی هاووڵاتیانی ڕاگەیاند .
ئەم دەفتەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لەگەڵ خەڵک ، ڕابەری و مقاومەی لۆبنان سەبارەت بە تراژیدیایەی کە لۆبنانی دەرگیر کردووە هاودڵی و هاوخەمی دەکەین
ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە کە لەگەڵ ووڵاتی دۆست لۆبنان لە بەرامبەر ئەو پیلانە تێکدەرانەی وەکوو ئابووری ، سەقامگیری ، یەەکگرتوویی و مقاومە ی سەربەزری کردووەتە ئامانج ڕاوەستاوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە