گرێبەستی ساز کردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت

گرێبەستی ساز کردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت

پەیامی کورد ... گرێبەستی ساز کردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت

 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لەسەرتاسەری کوردستان دابمەزرێنێت و ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجامبدرێت.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ،" ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی رێگاکانی ھاتووچۆ بەردەوامن."

 

راشیگەیاند، " یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت، جێبەجێکردنی ھێڵی شەمەندەفەرە لە ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی جێبەجێبکرێت، ئەویش ئەنجامدانی گرێبەستە بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان."

 

باسیلەوەشکرد، "درووستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ تەنیا گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

دەشڵێت، " ھێڵی شەمەندەفەر لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و ھەموو شارەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە و کەوتنە کاری ھێڵەکە، بێگومان سوودی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بەنرخێکی ھەرزان و شێوازێکی سەردەمیانە ھاتووچۆ بکەن، ئەوە جگە لەوەی چەندین سوودی دیکەی ھەیە وەک پاراستنی ژینگە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە