مۆسکۆ : ئەمریکا بە نیازە سۆڵتەی خۆی بەسەر ئەورووپادا بسەپێنێت

مۆسکۆ  :  ئەمریکا بە نیازە سۆڵتەی خۆی بەسەر ئەورووپادا بسەپێنێت

پەیامی کورد      ...    مۆسکۆ  :  ئەمریکا بە نیازە سۆڵتەی خۆی بەسەر ئەورووپادا بسەپێنێت 

جێگری سکرتێری شەورای ئەمنییەتی ڕووسیا جەختی کردەوە کە ئەمریکا بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی دوای کۆرۆنا ئامادەیە کە ووڵاتانی ئەورووپایی بخاتە ژێر فشارەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر ڤینتیکتۆف ووتی : کاتێک کە ئەمریکا قاوی کۆتایی بکات ووڵاتانی ئەورووپایی هیچ چارەیەکیان جگە لە جێبەجێ کردن نابێت .ئەمریکا بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە خنکاندنی ووڵاتانی ئەورووپایی هیچ شکێکی نییە . ئەگەر دەتانەوێت پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانانی خۆتان لە ناتۆ بپاریزن ، ئەوە ئێوە دەبێ تاوانەکەی بدەن .

ئەو هەروەها ووتی : ئامانجی ئەمریکا لە بێ ئێعتیبار کردن و بێ بایەخکردنی و لەناوبردنی ڕێکەوتننامەکانی ئەمنییەتی ڕووسیا لەگەڵ ووڵاتانی دیکەی ئەورووپایی وەکوو پەیمانی مووشەکی لەگەڵ ڕووسیا یا ڕێکەوتننامەیە ئاسمانی ئازاد ئەمەیە کە ئەوان دەیانەوێت سۆڵتەی خۆیان بە سەر ئەورووپادا بسەپینن

ڤینتیکتۆف لە کۆتایی دا جەختی کردەوە کە ئەمریکا هەر کارێک لە دەستی بێت دەیکات تاکوو ووڵاتانی ئەورووپایی لە کڕێنی گازی هەرزانی ڕووسیا بە پێی پڕۆژەی " باکووری تۆرێنت - ٢ " پەشیمان بکاتەوە

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە