پەیامی کورد ... جنین پلاسخارت گه‌یشته نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ سیستانى كۆده‌بێته‌وه
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جنین پلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق گه‌یشته نه‌جه‌ف و بڕیاره له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان كۆببێته‌وه.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كرده‌وه، پلاسخارت گه‌یشتۆته نهجهفو میگڵ ئه‌نخیل موراتینوس نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى شارستانیه‌كان هاوسه‌فه‌رى پلاسخارته.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پلاسخارت له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
به‌خوێندنه‌وه‌ى دۆخى عێراق‌و كاریگه‌رى دین له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گرینگى بهكهسایهتیه ئاینیه‌كانى پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە