بە پێی بڕیارێک بە گۆژمەی نزیکەی ٥ میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دێرەلووک ئەنجان دەدرێت

بە پێی بڕیارێک بە گۆژمەی نزیکەی ٥ میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دێرەلووک ئەنجان دەدرێت

پەیامی کورد     ...   بە پێی بڕیارێک بە گۆژمەی نزیکەی ٥ میلیار دینار چەندین پڕۆژە لە دێرەلووک ئەنجان دەدرێت

دوای ئەوەی بڕیار لەسەر چەندین پڕۆژە دران بۆ پارێزگای دھۆک بەڕێوبەری ناحیەی دێرەلووک دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژە بە گوژمەی نزیکەی ٥ ملیار دینار لە ناحیەی دێرەلووک دەکەونە واری جێبەجێکردن.

سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک، ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای دھۆکەوە بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە پارێزگای دھۆک دەرکرد، پڕۆژەکان زۆربەی بوارەکان لەخۆ دەگرێت؛ لەوانەش، درووستکردنی پرد و چاکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ڕێگاوبان و کارەبا و ھتد."

بەڕێوبەری ناحیەی دێرەلووک گوتی: "پڕۆژەکانی نوێیەکانی شارەدێی دێرەلووک بە بڕی نزیکەی پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێن و دوای تەواوبوونیان خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی شارەکە دەگەیەنن.''

سامی ئوشانە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "گوندەکانی ناحیەی دێرەلووکیش بێبەش نەکراون لە پڕۆژەکان و چەندین پڕۆژە بۆیان جێبەجێ دەکرێت، ئەمەیش ھەنگاوێکی باش و خزمەتێکی زۆرە لە قۆناغی ئێستادا بۆ خەڵکی ناوچەکە، چوونکە چەندین ساڵە داواکاری ھەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پێویستی سەرەکی ژیانن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە