مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

مووچەی ئەم شوێنانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...    دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ مووچەی یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە  یەکەکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

٥ی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندرووستی دابەشدەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە