پەیامی کورد ... پزیشکێکی کورد بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
دوکتور ''جەعفەر سوختە'' یەکێک لە پزیشکانی پارێزگای ئیلام کە هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان، ماندوویی نەناسانە و فیداکارانە خزمەتی بە خەڵک دەکرد، بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لەو ماویەدا دڵسۆزانە و بەردەوام لە بەرەنگاری دژی کۆرۆنا و خزمەت بەو هاووڵاتییانە کە تووشی ئەو نەخۆشییە ببوون، لە تێکۆشان ڕانەوەستا.
لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام هەتا ئێستا ٤ پزیشک لەو شارە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
پارێزگای ئیلام هاوچەشنی پارێزگاکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بێبەرییە، بەتایبەت نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە لە ماوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لەوپەڕی بێ ئیمکاناتیدایە، هەر بۆیە ڕۆژ نییە ئەو پارێزگایە قوربانیی لێ نەکەوێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە