پەیامی کورد ... ٥ تەقینەوەی گەورە لە تاران
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر "هێرشە بەردەوامەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل"، هێرشی وردی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.
بە ووتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، "رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێزە بە وەکالەتەکانی لە ناوچەکە لە ٧ی ئۆكتۆبەر بێوچان و لە حەوت بەرەدا هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و لە نێویاندا هێرشی ڕاستەوخۆ لە خاکی کۆماری ئیسلامییەوە".
ئەم بەیاننامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە "حکوومەتی ئیسرائیل وەک هەر ووڵاتێکی سەربەخۆی جیهان ماف و ئەرکی خۆی هەیە ووڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە".
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە "هەموو تواناکانی بەرگری و هێرشبەری بە تەواوی کۆکردۆتەوە" و "هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتی ئیسرائیل و گەلی ئیسرائیل دەگرێتەبەر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە