پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و پڕۆژه ستراتیژییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/9/2020، به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوتێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك دانا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ووتارێكدا له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌قی ووتاره‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی هێتوت له قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
زۆر به‌خته‌وه‌رم جارێكی دیكه سه‌ردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌م، ئه‌ویش بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان ڤێنس و كورك جێبه‌جێ ده‌كرێت، هیوادارم له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی و ماوه‌یه‌كی نزیك نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتری خه‌ڵك بكات.
له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا گرنگی زۆرمان به فه‌رمانگه حكوومییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی بگاته هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن بۆ نه‌خۆشییه‌ك و راییكردنی كارێك سه‌ردانی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بكه‌ن، بۆیه ئێمه بڕیارماندا، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه درووست بكرێت، چونكه ده‌ڤه‌رێكی فراوانه و خه‌ڵكێكی گه‌لێك تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار و قاره‌مانی تێدایه، ساڵه‌های ساڵ خه‌باتیان بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه كردووه، بۆیه پێویسته خزمه‌تێكی باشتریان بكرێت، ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ش بكرێت درێغی ناكه‌ین، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه، نه‌ك هه‌ر بۆ ئێره، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ره دووره ده‌سته‌كانیش ده‌بێت.
به‌داخه‌وه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م تووشی چه‌ند قه‌یرانێك بووین، به‌تایبه‌تیش په‌تای كۆرۆنا و دواتریش قه‌یرانی دارایی، كه تووشی زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهانیش بووه، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانانه ئێمه‌ی رانه‌گرتووه، ره‌نگه نه‌مانتوانیبێت له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانانه زووتر ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین و زیاتر سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی دیكه بووین، به تایبه‌تیش كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانانه رامان ناگرن و خوای گه‌وره ده‌رفه‌ت بدات به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان.
بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ته‌نیا ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه و پڕۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پێشكه‌شكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك، قائیمقامی ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێلادزێ و دێره‌لووك و بامه‌ڕنێ و سه‌رسنك و چه‌مانكێ كۆبوومه‌وه، باسی پێداویستی و داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانمان كرد، ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌یكه‌ین و درێغی ناكه‌ین.
حه‌ز ده‌كه‌م بزانن، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، زۆرترین خزمه‌ت به‌م ناوچه‌یه بكرێت، وه‌ك ده‌زانن جه‌نابی سه‌رۆك ماوه‌یه‌كی زۆر له‌م ده‌ڤه‌ره بووه له سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌زانێت قه‌در و به‌های خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره چه‌نده، ئێمه‌ی راسپارد له پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكۆڵینه‌وه، ئێمه‌ش لێژنه‌ی تایبه‌تمان پێكهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێداویستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه چییه تاكو بیخه‌ینه كارنامه‌ی حكومه‌ت و جێبه‌جێی بكه‌ین.
به ویستی خودا قۆناغ به قۆناغ پێداویستییه‌كانی ئێوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ره‌نگه كاتی بوێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا بڕیارماندا له ناحیه‌ی شێلادزێ ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌و داخوازییانه‌ی هاووڵاتیان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.
حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه به بابه‌تێكی زۆر گرنگ بده‌م، با خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بزانێت ئێوه ئه‌زیزی ئێمه‌ن و قه‌در گرانن، ده‌زانین چه‌ند قوربانی و شه‌هید و خوێنتان داوه، ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه ئازاد كراوه، حه‌ز ده‌كه‌م بزانن ئێوه خاوه‌نی كوردستان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن و با كه‌س خۆی له ئێوه نه‌كاته خاوه‌ن، كه‌س خاوه‌نی ئێوه نییه جگه له خۆتان، رێباز و سه‌روه‌ری و خوێنی شه‌هیدانی خۆتان خاوه‌نی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت و بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئاوه‌داننه‌كرێته‌وه، دێن خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه گله‌یی و گازانده له داموده‌زگا حكومییه‌كان بكه‌ن، كه بۆ ده‌ستی ئاوه‌دانی نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و هه‌موو بادینان، لێیان بپرسن هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 800 گوند، پێویسته واز له‌و كاره بێنن و چیدیكه خه‌ڵك هان نه‌ده‌ن.
كه‌سێك خه‌می یه‌كگرتنی وڵاتی نه‌بێت و بیه‌وێت خه‌ڵك بجوڵێنێت، پێمخۆشه خۆتان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، قسه زۆره بڵێین، به‌ڵام به كرده‌وه كه‌من، ره‌نگه ئێمه زۆر قسه نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یڵێین، به كرده‌وه بۆ ئێوه‌ی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، حه‌زیش ده‌كه‌م بزانن باشترین كه‌س كه خزمه‌تی ئێوه بكات ئه‌و كه‌سه‌یه، كه تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌ناو ئێوه‌دا ناچێنێت، ئه‌وه‌ی داوای دووبه‌ره‌كی ده‌كات و ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ناو ئێوه بڵاو ده‌كاته‌وه هیچ ئومێدێك نییه، خزمه‌تی ئێوه‌ش بكات.
حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی ئێوه‌یه، له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بێت، پێش هه‌موو كه‌س گوتوومانه، من و وه‌زیره‌كان و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت خزمه‌تكاری ئێوه‌ین و گه‌وره‌ی ئێوه نین، ئێوه گه‌وره‌ی ئێمه‌ن، ئه‌ركی ئێمه‌یه خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین.
خوشك و برایانی هێژا..
ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م، له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵماندا كۆنتڕۆڵی په‌تای كۆرۆنا بكه‌ین، هه‌نگاوی باشیش گیرانه‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه بابه‌ته‌كه به سیاسی كرا و دژی حكومه‌ت به‌كارهێنرا، خه‌ڵكێك جه‌ماوه‌ری كوردستانی هانده‌دا كه گوێی پێنه‌ده‌ن، له ئه‌نجامیشدا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، كێ باجی ئه‌و جۆره قسانه‌ی دا، بێگومان ئێوه، خه‌ڵك به‌خۆی باجی ئه‌و قسانه‌ی دا و كه‌سوكاری ئێوه نه‌خۆش كه‌وتن و ژماره‌یه‌كی زۆریش گیانیان له‌ده‌ستدا، تكاتان لێده‌كه‌م خۆتان بپارێزن، تاكه رێگه‌ش بۆ خۆپارێزیی پاراستنی خۆتانه، سه‌ردانی یه‌كتر كه‌مبكه‌نه‌وه، كه‌سانی به ته‌مه‌ن له‌به‌رچاو بگرن، نه‌وه‌ك تووشی په‌تاكه‌یان بكه‌ن. كه‌سوكار و ئازیزانتان بێننه به‌رچاوی خۆتان، هاووڵاتیانی دیكه و خۆشتان بپارێزن.
هیوادارم هه‌مووان سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن، ئه‌گه‌ر خودا ده‌رفه‌ت بدات و ئه‌وه‌ی به ئێمه بكرێت له خزمه‌تدا ده‌بین.. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست و ته‌مه‌ندرێژ بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە