ساڵی رابردوودا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیادیكردوە

ساڵی رابردوودا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیادیكردوە

پەیامی کورد … ساڵی رابردوودا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیادیكردوە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەبەرهێنان لەساڵی 2021 لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان  بە بەراورد بەساڵانی رابردوو زیاتر بوە.

لە ئامارێكدا دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەیكردوە، لەساڵی 2021دا  لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان 68 مۆڵەت بە بواری وەبەرهێنان دراوە كە بڕی پارەی گشتی ئەو ژمارەیە 8.5 ملیار دۆلار بوە، بەشێوەیەك پڕۆژەكان لەلایەن كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەكی هەروەها بەهاوبەشی ئەنجامدراون كە لەنێویاندا یەك مۆڵەتی هاوبەش لەنێوان كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی هەبوە بەبڕی 19.8 ملیۆن دۆلار، هاوكات 66 مۆڵەتی ناوخۆیی دراوە بەبڕی 3.54 ملیار دۆلارو تەنها یەك مۆڵەتی بیانیش بە 4.9 ملیار دۆلار دراوە. هەروەها دەستەی وەبەرهێنان رونیكردۆتەوە، مۆڵەتەكان لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكان بوە، بەجۆرێك لە بواری گەشتوگوزار 18 مۆڵەت دراوە بە بەهای 6.9 ملیار دۆلار، هەروەها لەسێكتەری پیشەسازی 15 مۆڵەت بە بەهای 598 ملیۆن دۆلار دراوە، لە سێكتەری بازرگانی بە بڕی 356 ملیۆن دۆلار 19 مۆڵەت دراوە، هاوكات لە بواری نیشتەجێبون 3 مۆڵەت دراوە كە بڕەكەی 277 ملیۆن دۆلار بوە، بواری كشتوكاڵیش یەكێكی ترە لەو بوارانەی كە 3 مۆڵەتی پێدراوەو بەهای 174.9 ملیۆن دۆلار بووە.

ئامارەكە‌ی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەكردوە لە هەولێر ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنانیان تێدا كراوە بڕەكەی 7.7 ملیار دۆلار بوە، هەروەها لەدهۆك بڕەكەی 138 ملیۆن دینار بوە، لە سلێمانیش 615 ملیۆن دۆلار تێچوی پرۆژەكانی وەبەرهێنان بوە، لە هەڵەبجەش ئەو پرۆژانەی وەبەرهێنانیان تێدا كراوە، 6.8 ملیۆن دۆلار بوە، لە كۆتاییدا ئەو پڕۆژانەی لە ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدراون بڕەكەیان 47.6 ملیۆن دۆلار بوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە