پەیامی کورد... واشنتۆن 50 دامهزراوهی خستە لیستی ڕەشەوە
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا سنووردارکردنی هەناردەی بەسەر ٥٠ دامەزراوە و ڕێکخراوی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا سەپاند.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە؛ ئەو سنووردارکردنانە بریتین لە بەریتانیا، کینیا، چین، لاوس، مالیزیا، ئیمارات، پاکستان، سەنگافورە، تایلەند و کۆماری ئەفریقای باشوور.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکادا ئاماژهی بهوهش كردووه، لیستی ڕەشی دەستەی کارگێڕی پیشەسازی و سەلامەتی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بریتییە لە “٣١ دامەزراوە لە چین، یەک دامەزراوە لە کینیا، لاوس، مالیزیا، سەنگافورە و تایلەند، ٤ دامەزراوە لە پاکستان، ٣ لەئەفریقای باشوور، 5 لە ئیمارات، و دوو دامەزراوە لە بەریتانیا”.
باسی لهوهش كردووه، کە هەموو ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوانەی لە لیستە ڕەشەکەیدان، بەشدارن لە “چالاکییەک کە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەن”.
لە ئەنجامی ئەو سنووردارکردنانەی کە سەپێنراون، دابینکەران ناتوانن کاڵای ئەمریکی بنێرن بۆ ئەو لایەنە یاساییانەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکاوە سزا دراون بەبێ ئەوەی سەرەتا مۆڵەتی تایبەت بەدەستبهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە