پەیامی کورد ... مەزڵۆم کۆبانی : دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل به ئامانجی سه‌ره‌كی بزانن ، به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌كگرتویی سه‌رده‌كه‌وین و مێژوو ده‌نووسینه‌وه
مه‌زڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه به سه‌ركه‌وتوو ناوده‌بات و داویان لێده‌كات دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل به ئامانجی سه‌ره‌كی بزانن.
مه‌زڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی دیالۆگی كوردی - كوردی سه‌ركه‌وتوو بو و چوونه‌ته نێو قۆناغی دووه‌مه‌وه، "هیوامان ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل به ئامانجی سه‌ره‌كی بزانن".
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت "به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌كگرتویی سه‌رده‌كه‌وین و مێژوو ده‌نووسینه‌وه".
تویته‌كه‌ی کۆبانی له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ریه‌كه له پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "په‌یه‌ده" و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" چه‌ندین كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر پێشنیار و سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە