ئێران؛ ژنێک لەسێدارە درا

ئێران؛ ژنێک لەسێدارە درا

پەیامی کورد... ئێران؛ ژنێک لەسێدارە درا


سزای سێدارەی ژنێک كە لە بەندیخانەی (قەرچەکی وەرامین) لە پارێزگای (تاران)ی پایتەختی ئێران، ماوەی 10 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوسەرەكەی دەستگیر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2023، سزای سێدارەی سەمیرە سەبزیانفەرد، تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی خورەمئاوای پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە بەندیخانەی (قزلحەسار)ی کەرەج لە ئێران، جێبەجێ کرا.

سەمیرە سەبزیانفەرد، دایکی دوو منداڵ بووە لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە یەکێکیان خوشکەکەی بوو، لە شاری مەلاردی تاران دەستگیر كرا، دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

خوشکی سەمیرە ئەو کاتە تەمەنی 14 ساڵان بووە، کە دوای دەستبەسەر کران بە پێبژاردنی 150 ملیۆن تومەنی ئێرانی، ئازاد كرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە