مەک فارلان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی ڕێگان کۆچی دوایی کرد

مەک فارلان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی ڕێگان کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد    ...   مەک فارلان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی ڕێگان کۆچی دوایی کرد

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان مەک فارلان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی ڕێگان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەک فارلان لە ساڵی ١٩٨٥ لە سەفەرێکی نهێنی دا سەردانی ئێرانی کردبوو .

بە پێی ووتەکانی هاشمی ڕەفسەنجانی مەک فارلان و هاوڕێیەکانی بە فڕۆکەیەکی هەڵگرتنی چەک سەردانی ئێران ی کردبوو .

لە کاتی گەیشتنی بۆ ئێران ، ئەندامانی ئەم شاندە بردرابوونە هۆتێلێک .

لە ماوەی ٥ ڕۆژدا سەبارەت بە داواکارییەکانی ڕۆبێرت مەک فارلان سەبارەت بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی پلە باڵای ئێران ووڵامی نەرێنی دەدرایەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە