لە خۆپێشاندانەکانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێران خۆپیشاندەرێک کوژرا

لە خۆپێشاندانەکانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێران خۆپیشاندەرێک کوژرا

پەیامی کورد … لە خۆپێشاندانەکانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ئێران خۆپیشاندەرێک کوژرا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تەمزووزی ٢٠٢١،  لە سێهەمین ڕۆژی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵکی تووڕەی شارەکانی خوزستان لەمەڕ بێئاوی، پچڕانی ئاو و نەبوونی ئاوی تەندروست بۆ خواردنەوە، بەنداو دروستکردنی ناپسپۆڕانە و ویشکاندنی چۆم و تاڵاوەکان، گەنجێکی عەرەبی ئەحواز تەمەن    ۲۶ ساڵ و بەناوی"موستەفا نەعیماوی" خەڵکی عەباس‌ئابادی فەلاحيەی شادگان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی خامنەیی کوژرا. 

 

به گوێرەی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان ، موستەفا نەعیماوی بە هۆی پێکانی سینگی بە دوو گوولکە گیانی لە دەست داوە. 

 

هەروەتر منداڵێکی دیکەی خوزستان بە هۆی گازی فرمێسک هێنەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی باری تەندروستی تێکچوو. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە