پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك كالیفۆرنیای هەژاند
ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەندی ئەوروپا دەڵێت، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (6.4) لە كەنداو كالیفۆرنیای داوە.
ئۆفیسی بەرگری شارستانی مەكسیك ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ هەواڵێك نەبووە سەبارەت بە كەوتنەوەی زیان لەو ناوچانەدا كە بوومەلەرزەكە تیایاندا هەستی پێكراوە.
ناوەندەكە وتیشی: بوومەلەرزەكە بە قووڵایی (10) كیلۆمەتر بووە.
ماوەیەكی كورت دوای ڕوودانی بوومەلەرزەكە، سیستەمی ئاگاداركردنەوەی تسۆنامی ئەمریكا وتی : مەترسی تسۆنامی نیە لەسەر كەناری ڕۆژئاوای ئەمریكاو بریتیش كۆڵۆمبیا یاخود ئالاسكا.
بەرگری شارسانی مەكسیك دواتر وتی: ئاستی ئاوی دەریاكانی ئەو ناوچەیەی كە بوومەلەرزەكە تیایدا ڕوویداوە چەند سەنتیمەترێكی كەم بەرزبۆتەوە.
دەزگای جیۆلۆجی ئەمریكا وتی : بوومەلەرزەكە بە گوڕی (6.3) پلە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە