وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، مووچەخۆران لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ھەرچەندە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، ١٨ و ١٩ی ٨ی ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ”دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن“.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بەردەوامی دەوامکردنی ئەو بانکانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکوو ”سەرجەم مووچەخۆران بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان، مووچە وەربگرن“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە