بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە١٦ی شووباتی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکوومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کرد، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگایی‌کردنی بکەرانی ئەم هێرشە، لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.
لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.
پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رای گەیاندبوو: ”له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، باسی هێرشه ترسنۆكانه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە