پەیامی کورد ... پێشوازی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی کرد بەسەرۆکایەتی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەشدار بوو، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا.
باس کردن لە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و هاوئاهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە