پەیامی کورد … تەقینەوەیەکی بەهێز تارانی هەژاند
شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەکی گەورە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران رووی دا.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، تەقینەوەکە درەنگانی شەوی هەینی ٩ی تەمووزی ٢٠٢١ لە پارکی میللەت لە باکووری تاران رووی داوە.
حەمید گودەزی، جێگری حاکمی تاران بۆ کاروباری سەربازی و ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاندووە: دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە کردووە، بۆ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە بزانن و ئاشکراشی بکەن، کە تەقینەوەکە تیرۆریستی بووە یان نا.
ئاژانسی (فارس) بڵاوی کردووەتەوە، کە تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و دەنگەکەی لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای تاران بیستراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە