پەیامی کورد ... نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان له پهیامێكی كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا رایگهیاند، ئەگەرچی چەندان کێشە و گرفت هێشتا لەبەردەم عێراقدا ماوە، بەڵام زۆر گرینگە کە ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بەدەستهاتون لەبەرچاو بگیرێن و بەهیواوە بڕواننە دەرفەتەکانی ساڵی تازە.
جێنین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئهمڕۆ چوارشهممه له پهیامێكدا رایگهیاند، "ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی پڕبایەخ بو بۆ عێراق، ئەگەرچی چەندان کێشە و گرفت هێشتا لەبەردەم ووڵاتەکەدا ماوە، بەڵام زۆر گرنگە کە ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بەدەست هاتون لەبەرچاوبگیرێن و بەهیواوە بڕوانینە دەرفەتەکانی ساڵی تازە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام شان بە شانی عێراق وەستاوە لە ڕابردودا و بەردەوامیش دەبێت لە داهاتودا بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ووڵاتەکە بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی.
له پهیامهكهیدا پلاسخارت دهڵێت، "لەجیاتی هەموو خێزانی نەتەوە یەکگرتوەکان، هیوای سەری شاڵێکی شاد و هەروەها هیوای ئاشتی و تەندرووستی و دڵخۆشی لە ٢٠٢٢ دا بۆ هەموو عێراقییەکان دەخوازم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە