پەیامی کورد … لە سەقز تەقینەوەی بتڵی غاز ١١ قوربانی لێکەوتەوە
سەرۆکی فریاکەوتنی خێرای پزیشکیی سەقز رایدەگەیەنێت: بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز کەسێک گیانیلەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندارن.
سیروان فەتاحی، سەرۆکی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی شارى سەقزى رۆژهەڵاتى کوردستان بە میدیاکانى ئێرانى رایگەیاند: شەوی رابردوو ئاگادارکرانەوە کە بوتڵێکى غاز لە ماڵێک لە شاری پیشەسازی قاراوای سەقز تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە خانوەکە روخاوە.
ئاماژەى بەوەدا: تیمەکانی فریاکەوتن بەپەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و حەوت کەس لە بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە و سێ کەسی دیکەش لەلایەن ئەو خەڵکانەی لەوێ بوون برانە رەوانەی نەخۆشخانە.
ئەوەى خستەڕوو، جگە لەوەی کەسێک لە رووداوەکە گیانیلەدەستداوە، دۆخی تەندروستیی دوو کەس لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
فەتاحى وتیشی، هۆکاری رووداوەکە غاز بووە و بەهۆی تەقینەوەی بوتڵە غازەکە و رووخانی خانووەکە، ئەو کەسانەى برینداربوون و هەمویان پیاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە