بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی حزبی دیموکرات

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی حزبی دیموکرات

پەیامی کورد      ...   بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی حزبی دیموکرات

ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تاران سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر بنکە و پایەگاکانی حزبە کوردییەکان لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ووڵاتەدا پەیوەندی یان هەبووە .

لە ڕاپۆرتێکدا ماوەیەک پێش ئێستا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، سوپای پاسداران یش هێرشی تۆپخانەیی خۆی بۆ سەر بنکە و پایەگاکانی حزبی دیموکرات و کۆمەڵە لە کویستانەکانی ئەملە و حاجی ئۆمەران ئەنجام دا . لە ڕاستای ئەم هەنگاوانە عەباس مووسەوی ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریستان لە دەستووری کاری هاوبەشی هەموو ووڵاتانی ناوچەکەیە لەوانەش کۆماری ئیسلامی ئێران ، تورکیا و عێراق ە ، لەم بوارەدا لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە پەیوەندی داین و ئەوانیش هەم لە ڕابردووەوە لە جەرەیانی چالاکییەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریستانن و هەروەها چالاکی گرووپگەلی تێرۆریستی ناسنامەدار لەم ناوچەیەدان .

ئەم هەنگاوە لە هەموو ووڵاتانی ناوچەکە لەوانەش ئێران ، تورکیا و عێراق دا بوونی هەیە تاکوو بە پێی دۆخ و هەستیاری لەگەڵ تێرۆریستانی ناسنامەدار کە لە دژی ووڵاتانی دیکە هەوڵی تێرۆریستی ئەنجام دەدەن ، ڕووبەڕوو ببنەوە .

لە دوای هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بە سەر بنکە و بارەگاکان لە سنوورەکانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ عێراق ئەو هیزانەی کە بە ناوبانگن بە بەرەنگاری لەگەل تێرۆریسم ی عێراق کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە راهێنانیان پیکراوە هاوڕا لەگەڵ هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق هێرشیان کردە سەر هێزەکانی کەتائێبی حزبۆڵلا کە لە شاخەی ڕێکخراوی بەسیجی خەڵکی عیراقە و ١٣ کەس دەست بە سەر کران هەروەها هەنگاو کارگەلیک بریتی لە بە ئامانج گرتنی بنکەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکییەکان ەوە لە ناو عێراق دا ڕوویداوە .

عەباس مووسەوی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمبارەوە ووتی : ئەو بابەتانەی کە لە عێراق ڕوویانداوە کاروباری ناوخۆی ئەو وولاتەیە و کاروباری ناوخۆیی ووڵاتی عێراق بابەتێک نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستوەردانی تێدا بکات 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە