بەوتەی وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە راستەوخۆ لەدوای (٢٥)ی ئەم مانگەوە دەست بەدابەشکردنی پارەی ھاندانی پزیشک و کارمەندان بکرێت.
لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك (د.ڕێكەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نووسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ (٢٠)ی مارس پەیوەندیم بەوەزیری داراییەوە كردووە، بەسوپاسەوە بڕیاری سەرفكردنی مانگێكی دیكەی هاندان درا.
وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە راستەوخۆ دوای پشووەكانی نەورۆز واتە لەدوای (٢٥)ی ئەم مانگەوە، هەردوو سەرۆكی حوكمەت و جێگری سەرۆكی حكومەتیش، جەختیان لەسەر پێداچوونەوەی پاشەكەوت كردەوە بەزوترین كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە