كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌كانی گه‌رما جارێكی تر به‌رزده‌بنه‌وه‌ ‌

كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌كانی گه‌رما جارێكی تر به‌رزده‌بنه‌وه‌  ‌

پەیامی کورد... كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌كانی گه‌رما جارێكی تر به‌رزده‌بنه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ جارێكی تر پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ.

هاوكات له‌ باره‌ی سبەینێ دووشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی‌ گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 44 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 43 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 44 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوك: 47 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 45 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 45 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 44 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 47 پلەی‌ سیلیزی‌
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە