پەیامی کورد ... مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان دهكات به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندنیانهوه، پیرۆزبایی له سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتییهكه دهكات.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامهكهیدا دهڵێت: "بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیتی زانایان ئائینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم. یەکیتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئائینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە".
له كۆتایی پهیامهكهیداهیوایخواستووه، ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان.
دهقی پهیامی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان
بۆ یەکیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کوردستان ،
بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
یەکیتی زانایان کە لە 21ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئائینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە.
هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان .
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/21
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە