هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە حاڵەتێكی كتوپڕە كە دەستبەجێ پێویستی بە چارەسەرە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بێت و پشتگوێَ بخرێت، دەبێتە هۆی تەقینی ڕیخۆڵە كوێرە و سەرئەنجام هەوكردنی دیواری ناوەوەی بۆشایی سك تێیدا ڕوودهدات.
هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە بریتيیە لە هەوكردنی ناو پۆشی ڕیخۆڵە كوێرە و پاشان بڵاوبوونەوەی بۆ بەشەكانی تری، سەرەڕایی گەشە نەكردنو بچووكی قەبارەی ڕیخۆڵە كوێرە، دەركەتووە كە ڕیخۆڵە كوێرە بەشدارە لە هاوسەنگی بەرگری ناوپۆشی ڕیخۆڵە، وەكو كۆگایەكی هەڵگری بەكتریا سوود بەخشەكان ڕۆڵ دەبینێت بە تایبەتی لە پاش چاكبوونەوەی نەخۆش كە تووشی سكچوون بووە.
ڕیخۆڵە کوێرە پێشى دهگوترێت سێکۆم، كهبەشی سەرەتایی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەوژوور دهگرێتهوه.
لە ئەنجامی گیرانی ڕیخۆڵە كوێرەوههۆكارەكانی تووشبوون بەڕیخۆڵە كوێرە دهردهكهوێت، كهله نێویدا ئهمانهى خوارهوهدهگهڕێتهوه:-
1- ئازاری ناوسك و دەوری ناوك، پاشان ئازارەكە دەچێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سك.
2- هەستی نەخۆش بۆ خواردن كەم دەبێتەوە و هەندێك جار تووشی هێڵنجو ڕشانەوە، و قەبزی یان سكچوون دەبێت.
3- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4- خێرا لێدانی دڵی نەخۆشەكە زیاد دەكات.
5- لەكاتی پەستان خستنە سەر سكی نەخۆشەكە بەدەست لە بەشی لای ڕاستی خوارەوەی سك، ئازاری بۆ دروست دەبێت، هەندێكجاریش پاش لابردنی دەست ئازار دروست دەبێتەوە.
6- كاتێك بەنەخۆش دەوترێت بكۆكە ئازاری بۆ درووست دەبێت، یان لە كاتی جووڵەدا نەخۆش هەست بە ئازار دەكات.
7- بەرزبوونەوەی خڕۆكە سپيیەكانی خوێن بە تایبەتی پرۆتینی جۆری سێ.
8- هەوكردنی پەنكریاس.
9- كوون بوونی دوانزەگرێ.
دەربارەی چارەسەری هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە تەنيا ڕێگەی چارەسەركردن بۆ ئەو حاڵەتە بریتیی لە لابردنی ئەو ئەندامە ئەویش بەئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش لە رێگەی كردنەوەی ناوسك یان نازورەوە، بهڵام ههندیچك پزیشك پێیان وایهڕیخۆڵە كوێرە زیادە نییە و سوودی زۆرە.
زۆرینەمان ئەو باوەڕە باوەمان ماوە كە دەڵێ ڕیخۆلە كوێرە زیادەیە و هیچ ئەرك و سوودێكی نییە، بەڵام لە توێژینەوەیەكی نوێدا زانیاری تازە و گرنگ لەبارەی ئەرك و سوودی ڕیخۆڵە كوێرە دەركەوتووە.
توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات، ئەو باوەڕە زۆر هەڵەیە كە دەگوترێ ڕیخۆڵە كوێرە لە جەستەی مرۆڤ زیادەیە و هیچ سوودێكی نییە، بەپێچەوانەوە ڕیخۆڵە كوێرە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە كۆكردنەوە و هەڵگرتنی بەكتریا سوودبەخشەكان لە نێو خۆیدا، لەكاتێك كێشە لە پڕۆسەی هەرس كردن هەبێت، بەكتریا سوودبەخشەكان دەردەدات و كێشەكان چارەسەر دەكات، بەمەش بۆتە بەشێكی گرنگی سیستمی بەرگری لەش، مرۆڤ لە تووشبوون بە زۆر كێشە دەپارێزێت، بەتایبەت كێشەكانی كۆئەندامی هەرس.
درێژی ریخۆڵە كۆێرە لە نێوان 5 تا 12 سانتیمەتر دەبێت، بە هەزاران بەكتریای سوودبەخش لە نێو ڕیخۆڵە كوێرە هەن و دەتوانن مرۆڤ لە نەخۆشی كولێرا و دیزنتاریا بپارێزن.
ڕیخۆڵە کوێرە وەک گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە کە کە لە کۆڵۆن دەردەچێت، لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسکدا، کاری ڕیخۆڵە کوێرە مەبەستێکی دیاریکراوی نیە.
گیرانی ناوپۆشی ڕیخۆڵە کوێرە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە، بەکتریا بە خێرایی زیاد دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵە کوێرە تووشی هەوکردن بێت، هەڵئاوسان و بە کێم پڕبێتەوە، ئەگەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت ئەوا دەتەقێت.
بهپێى زانیارییهكانى سهنتهرى جیهانى كهنهدى پزیشكى، ئەو کەسانەى تووشى ڕیخۆڵە کوێرە دەبن تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 30 ساڵدایە، لهتهوزاى دنیادا ئەم نەخۆشییە بڵاوبۆتهوهو %6 ى خەڵکى تووشى دەبن ساڵانه، زۆر کات ئەو کەسانە تووش دەبن کە پێشتر ووشى هەوکردنى ڕیخۆڵە کوێرە بوون و دواتر لێیان خراپتر دەکات.
لە ساڵی 1983 دا یەکەم نەشتەرگەری ڕیخۆڵە کوێرەی بە ناوسک بینی کرا لهلایهن دكتۆر (Kurt Semm)، دواتر ئامێرهكهش ههر بهو ناوهوهناونرا.
ئەم ئامێرە زیاتر بۆ لابردنی ڕیخۆڵە کوێرە بەکارهات، جگە لەوەی ئەتوانێت زۆر بەئاسانی هۆی سک ئێشەی پێ دیاری بکرێت.
ههركات نهخۆش بڕیارى نهشتهرگهرى ڕیخهڵۆ كوێرهى دا بەلایەنی کەمەوە 4 سهعات، پێشتر هیچ نەخوات و نەخواتەوە، دواتر لهلایهن پزیشكهوهدەرمانی دژە خۆرە (antibiotic) وەربگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە