پەیامی کورد... پارتی: دەمانەوێت لە حکومەتەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری بکەین
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت حکومەت پێک بهێنن و پارتیش بڕیاری داوە بەشداری حکومەت بکات لە چوارچێوەی ئەم پرۆژە نیشتمانەی کە دەیەوێت لەسەری ڕێک بکەون.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی پارتی ئاشکرایکردووە، لە دوای کشانەوەی تەیاری سەدری ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت حکومەت پێک بهێنن، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاری داوە بەشداری حکومەت بکات، ئەویش لە چوارچێوەی ئەم پرۆژە نیشتمانەی کە دەیەوێت لەسەری ڕێک بکەون.
ڕوونیشی کردووەتەوە، پارتی مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق و تەوازنی کردووەتە بنەمایەک بۆ بەشدارکردن لە حکومەتی داهاتوودا، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە نێوان هەرێم و بەغدا لە کاتی پێکهاتنی حکومەتی نوێ قسەی لەسەر دەکرێت لە ڕۆژی ڕێککەوتنی لایەنەکاندا.
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەسەر پشکی پارتییە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی شاندی دانوستانکاریان دروست کردووە و بەرنامەی کاری حکومەتی داهاتوویان تەواو کردووە و لەگەڵ لایەنەکاندا قسەی لەسەر دەکەن، ئەو کاتە وەکوو پارتی بە فەرمی لە دانیشتنەکانیاندا وتووێژ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە