پەیامی کورد ... ڕێگەی ڕاگواستنی چەک وچۆڵی ئێرانی لە سووریا لە لایەن ئیسڕائیل ەوە بەئامانج گیرا
سووریا هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ ڕۆژاوای ئەم ووڵاتە و سنووری لوبنان ڕاگەیاند؛ هاوکات ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕێگەی گواستنەوەی چەک و چۆڵی ئێرانی لە سووریا کردووەتە ئامانج.
هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا (سانا) ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز بڵاوی کردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی قسەیر لە پارێزگای حومس دوو برینداری لێکەوتەوە و چەند پردێکی خاپوور کردووە.
لەلایەکی دیکەوە چاوەدێری مافەکانی مرۆڤی سووریا ژمارەی قوربانییانی ئەم هێرشەی بە دوو کوژراو و پێنج بریندار ڕاگەیاند و ئەوانی بە ئەندامی حیزبۆڵڵای لوبنان ناو برد.
بەپێی ئەو ڕێکخراوە لە هێرشە ئاسمانییەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە گشتی شەش پرد و دەروازەی سنووری جۆسیە کراونەتە ئامانج.
هاوکات ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی چەند حەفتەی ڕابردووی بۆ سەر سووریا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕێگایانەیان کردووتە ئامانج کە حیزبۆڵڵا بۆ گواستنەوەی چەکی ئێرانی بۆ نێو لوبنان بەکار دەهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە