بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، کە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا باجی گەشتیارانی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت و بڕیارەكەش بۆ ماوەیەكی كاتییە.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردووەتەوە، کە بەبۆنەی نزیك بوونەوەی نەورۆز بەبریاریكی تایبەتی وەزارەتی ناخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕسومات (٢٥) هەزار دیناری لادەبرێت لەئێستاوە تاوەكو 1/4/2018 بۆ ئەو گەشتیارانەیلە مەرزەنێو دەوڵەتی باشماخەوە كە لەوڵاتی ئێرانەوە دێنە هەرێمی كوردستان.
لەماوەی رابردوودا هەر هاوڵاتییەكی ئێران دەهاتە هەرێمی كوردستان بڕی (٢٥) هەزار دینار رسوماتی لێوەردەگیرا و ئەوەش لەكاتێكدایە کە تائێستاش لەكاتی گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بڕی (٣٠) دۆلار لەبەرامبەر پێدانی ڤیزادا وەردەگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە