ئەمریکا چەندین کەسایتی سوری و لوبنانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

ئەمریکا چەندین کەسایتی سوری و لوبنانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا چەندین کەسایتی سوری و لوبنانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریا ڕۆژی دووشەممە ٩ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، گەمارۆی نوێی بە سەر چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی سوری و لوبنانی دا سەپاند ە پشتیوانیان لە ڕیژیمی بەشار ئەسەد کردووە.

 

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سوریا بە مەبەستی گوشار خستنە سەر بەشار ئەسەد بۆ بەشداری لە دانیشتنەکانی ئاشتی بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو کۆتایی هێنان بە شەڕی ١٠ ساڵەی ئەو وڵاتە، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

 

وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕاگەیەندراویکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە بەرپرسانی ئەرتەش، سوریا، ئەندامانی پەرلمان و ناوەندە دەوڵەتی و کەسایەتییە سوری و لوبنانییەکان کە لە بووژانەوەی پیشەی پترشیمی سوریا ڕۆڵیان هەبووە، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە