بەهێزترین چەکەکانی ڕووسیا

بەهێزترین چەکەکانی ڕووسیا

پەیامی کورد    ...    بەهێزترین چەکەکانی ڕووسیا  

بڵاوکراوەی ئەمریکی نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی لە سیستەمگەلی مووشەکی ڕووسیا کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڵاوکراوەی ئەمریکی نەشناڵ ئیترێست ، سیستەمگەلی مووشەکی زەوینی لە تایبەتمەندییەکانی هێزەکانی چەکداری ڕووسیا ناو برد .

کالب لارسۆن نووسەری ئەم ڕاپۆرتە لەمبارەوەی جەختی کردووەتەوە کە ئەم سیستەمگەلە لە چاو مووشەکگەلی بەمانای سیلو ، توانمەندی هەڵگرتنی هەیە ، هەرچەندە کە لە پارێزگارییەکی کەمتر بێبەهرەن . بە ووتەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژیک ، کۆمەڵە مووشەلگەلێک کە ڕووسیا لە یەکیتی سۆڤیەتی شەورەوی بە میراتی بردووە ، لە باری کەمییەت و جۆراوجۆری بەرفراوانترینن لە جۆری خۆیاندا لە جیهاندا .

نەشناڵ ئینسترێست هەروەها ڕایگەیاند کە ڕووسیا بەردەوام هێزی پێشڕەوە لە بواری درووست کردنی جۆرەها مووشەکی جیاوازدا و هێزەکانی مووشەکی ستراتیژیکی ڕووسیا ناوەڕۆکێکی گرینگی ستراتیژی سەربازی مۆسکۆ تەشکیلدەدات ... لەوانەش داخستنی دەستپێڕاگەیشتن یا خود داخستنی ناوچەیەک کە لە دەرگیرییەکانی خۆجەیی و کۆتایی پێهێنان بە هەناردەکردنی چەکگەلی ئەتۆمی ستراتیژیک بۆ ئەو ئامانجگەلەی کە لە باقی دوورگەکاندایە .

هەروەها نووسەری ئەم مەقالەیە جەخت دەکاتەوە کە سیستەمگەلی مووشەکی کە لە ناوچەی کالینینگراد جێگیر دەکرێن کە بە بەکارهێنانیان ڕووسیا دەتوانێ بەشێک لە دەریای باڵتیک دابخات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە