لە كفری سێیەمین دیداری هونەری و ئاشتی بەڕێوە دەچێت

لە كفری سێیەمین دیداری هونەری و ئاشتی بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد... لە كفری سێیەمین دیداری هونەری و ئاشتی بەڕێوە دەچێت

لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەلایەن ڕێكخراوێكی ئەڵمانییەوە سێیەمین دیداری هونەری و ئاشتی بەڕێوە دەچێت.

ساڵانە ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی دیدارەكە بەڕێوە دەبات كە ئەمساڵیش ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دەستی پێ كرد و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و ئێوارەی سبەی چوارشەممە 23/2/2022 كۆتایی پێ دێت.

دیدارەكە سەرەتا بە چەند گوتارێكی بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە و خاتوو كارین، بەرپرسی ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی دەستی پێ كرد كە ناوەڕۆكی گوتارەكانیان تیشكخستنە سەر بەرەپێدانی هونەری لە ناوچەكە بووە و برەودان بە ئاشتی لە نێوان پێكهاتەكاندا، پاشان چەند گۆرانییەكی كوردی و توركمانی و عەرەبی پێشكەش كران و ئینجا لەلایەن گرووپی قەڵای شێروانەوە چەند تابلۆیەكی هەڵپەڕكێی كوردی پێشكەش كرا و لەلایەن گرووپی میللیی كەركووكیشەوە هەڵپەڕكێ پێشكەش كرا.

چاوەڕوان دەكرێت دیدارەكە ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە زیاتر هونەری نەتەوە جیاجیاكانی ناوچەكە بە گۆرانی و هەڵپەڕكێ بەردەوام بێت و بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هونەرەوە ئاشتیی زیاتر لە نێوان نەتەوەكاندا فەراهەم بێت و چەند چالاكییەكی تر هەر لە ڕۆژانی دیدارەكەدا بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە