%40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

%40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

پەیامی کورد... %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

ئەنجامی راپرسییەک ئاشکرایکردووە، %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نەماوە، ئەمەش خراپترین ئاستە لە 25 ساڵی رابردوودا.

راپرسییەکە لەلایەن پەیمانگەی گالوب بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە تێیدا هاتووە، “40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە لەرووی توانای سەربازی و دابینکردنی ئەمنیەت و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان”.

باسلەوەشکراوە، “لە دوای ساڵی 1997 ئەمە خراپترین ئاستی متمانەی هاوڵاتییانی ئەمریکایە بە سوپای وڵاتەکەیان ئەمەش بەهۆی جەنگی ئازادی عێراق و ئەفغانستان”.

پەیمانگاکە پێشبینی کردووە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا رێژەی بێمتمانەیی هاوڵاتییانی ئەمریکا بە سوپای وڵاتەکەیان زۆر زیاتر ببێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە