یەکێک لە نیشتەجێ بوانی شاری ئێستەنبوڵ لە ماوەی ساڵێکدا ٤٥ هەزار جار پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دەیلی سەباح ، پیاوێک لە شاری ئێستەنبوڵی تورکیا دوای ئەوەی کە لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە بە هۆی ئەوەی کە هیچ کەسێکی نەبووە کە قسەی لەگەڵدا بکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە پۆلیسەوە دەکرد .
ئەم پیاوە هەموو ڕۆژێک لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٧ تاکوو مەی ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ١٢٠ جار تەلەفۆنی بۆ دایرەی پۆلیس دەکرد و داوای لێیان دەکرد کە قسەی لەگەڵدا بکەن . سەرەڕای ئەمەش بەرپرسانی ئاسایش هەستیان بە ئەو نەدەکرد ، تاکوو وای لێهات پەیوەندییەکانی بەردەوامی ئەم پیاوە بوو بە هۆی ئەوەی کە ئەوان نەتوانن کارەکانی خۆیان بە باشی ڕاپەڕێنن .
لە ماوەی کاتی لێپرسینەوە لەم کەسە ٥٥ ساڵانە ، سەبارەت بە هۆی ئەوەی کە ئاڵۆزی و کێشەکەی پرسیار کرا و دەرکەوت کە دوای جیابوونەوە لە ژنەکەی ، ئەو تەنیا خواردوویەتیەوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە ، لە بەر ئەوەی کە ئەم پیاوە بێ کەس بووە وکەسی نەبووە کە قسەی لەگەڵدا بکا ، هەروەها ئەو تاوانەکەی خۆی قەبووڵ کرد و بڕیاریدا کە جارێکی دیکە ئەم کارە دووبارە نەکاتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەوانەیە بە هۆی ئاڵۆز کردن و نانەوەی کێشە لە کاروبارو ئەرکی پۆلیسدا ، تاکوو ٥ ساڵ بە زیندان حوکم بدرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە