بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی گشتی پارتی لە هەولێر پلەی یەکەمە و ڕێژەی هەرەبەرزی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
جه‌سام محه‌مه‌د به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند : به‌پێى ڕێژه‌ى جیاكراوه‌ى ده‌نگ كه تائێستا 96% ده‌نگه‌كانى گشتى جیاكراونه‌ته‌وه ،جگه له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت تا ئێستا ئه‌ژمار نه‌كراوه ، پارتى له‌هه‌ولێر 282292 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه له پله‌ى یه‌كه‌م دێت له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌رانى كه‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رزى ده‌نگه به‌ده‌ستى هێناوه
به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى لقى دووی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند پارتى له‌هه‌ولێر تا ئێستا هه‌شت كورسى مسۆگه‌ر كردووه هه‌نگاو به‌ره‌و كورسى دیكه ده‌هاوێین ، ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و كاندیدانه‌ى له‌هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ى ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێناوه به‌م شێوه‌یه تا ئێستا
د. محه‌مه‌د شاكر 23 هه‌زار ده‌نگ
د. ناسر هه‌ركى 23 هه‌زار ده‌نگ
هه‌دار زوبێر 19 هه‌زار ده‌نگ
مامۆستا به‌شیر خه‌لیل 15 هه‌زار ده‌نگ
نه‌هرۆ مه‌حمود قادر 13 هه‌زار ده‌نگ
مه‌یاده محه‌مه‌د ئیسماعیل 13 هه‌زار ده‌نگ
محه‌مه‌د ئه‌مین مزوری 13 هه‌زار ده‌نگ
رێبوار هادى 12 هه‌زار ده‌نگ
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنی باڵا، ئه‌وه‌ی ئێستا راگه‌یێندراوه، ئه‌نجامی به‌رایی و سه‌ره‌تایین و به زیادكردنی ده‌نگی ده‌ره‌وه، ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كانیش، گۆڕانكاری به‌سه‌ر داتا و ژماره‌كاندا دێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە