پەیامی کورد ... عێراق هێرشی پ ک ک بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار دەکات
حکوومەتی عێراق هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری دهۆک ئیدانە دەکات و، بە هێرش بۆ سەر سەروەریی وڵاتی دادەنێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
حکوومەتی عێراق رۆژی پێنجشەممە، ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد، کە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک کردیانە سەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
حکومەتی عێراق جەختدەکاتەوە لەوەی بەتووندی ئەو هێرشە رەتدەکاتەوە کە لەنێو خاکی عێراق ئەنجامدراوە و بە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەکات، هەروەها هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ سنووردادان بۆ ئەو دەستدرێژیانە، کە بە پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی وڵات دادەنرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
55ـی تشرینی یەکەمی 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە