بارمتەیەکی ئەمەریکی لە غەززە گیانی له‌ ده‌ستدا

بارمتەیەکی ئەمەریکی لە غەززە گیانی له‌ ده‌ستدا

پەیامی کورد... بارمتەیەکی ئەمەریکی لە غەززە گیانی له‌ ده‌ستدا

گروپێکی ئیسڕائیلی کە نوێنەرایەتی خێزانی بارمتەکان دەکات دەڵێت هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی کە دوو ڕەگەزنامەی هەبووە و لە نێو ئەو 240 کەسەدا بووە کە لە هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 ی حەماسدا بۆ سەر ئیسڕائیل بە بارمتە گیران، لە کەرتی غەززە گیانی لە دەستداوە.

گروپی خێزانی بارمتەکان و بێسەروشوێن بووەکان وتی گادی هاگایی تەمەن 73 ساڵ ڕەگەزنامەی ئیسڕائیلیشی هەبووە. کۆمیتەیەکی دەستنیشانکراو لەلایەن حکومەتی ئیسڕائیلەوە لەمدواییانەدا هەندێک لە بارمتەکانی بە مردوو ڕاگەیاندووە.

حەماس بە گشتی ئەم مردنانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام هۆشداری داوە لەسەر ئەوەی " کاتەکە خەریکە تەواو دەبێت " بۆ بارمتەکان لە کاتێکدا کە جەنگەکەی چەکدارانی حەماس لەگەڵ ئیسڕائیلدا لە هەفتەی دوانزەهەمینی نزیک بووەتەوە.

بەپێی ژمارەیەکی فەڕمی ئیسڕائیل، تاوەکو ئێستا 129 بارمتە لە غەززە ماونەتەوە، ئەوانی دیکە لە ئاگربەستەکەی مانگی دوانزەدا لەلایەن حەماسەوە ئازادکران. حکومەتی ئیسڕائیل دەڵێت لە نێو ئەوانەی کە لە غەززە ماونەتەوە 22 کەسییان مردوون.

گروپەکە وتی 5 بۆ 10 کەس لە بارمتەکان ڕەگەزنامەی ئەمەریکاییان هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە