دوابە دوای هۆشدارییەکانی ڕووسیا سەبارەت ئامادەیی بۆ هێرش کردنە سەر میلیشیا سەربازییەکان لە ناوچەی ئەلتەنف ، ئەمریکا ئەرتەشی تەواوی ڕەوانەی سووریا کردوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە سەر زاری چاپەمەنییەکانی ئەمریکا و بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو و ووتەی نوێنەری وەزارەتی شەڕی ئەمریکا ، پێنتاگۆن گرووپێک لە هێزە دەریاییەکانی بۆ بەشی بن کۆنترۆڵی کوتلەی ئەمریکی لە ئەلتەنف لە سووریا ڕەوان کردووە . ئەم ڕەوان کردنە دوای هۆشداری ڕووسیا سەبارەت بە ئامادە بوونیان بۆ هێرش کردنە سەر میلیشیا سەربازییەکانی ئیسلامگەرا لەم ناوچەیەدا ڕوویداوە .
بە پێی هەواڵ و زانیەرییەکانی ئەوان ، لەم ناوچەیەدا بنکەی لە بن کۆنترۆڵی کوتلەی ئەمریکی بوونی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش لە ئەلتەنف . ئەو جێگایەی کە لایەنی ئەمریکی جەخت دەکاتەوە ، ئامادە بوونی هێزەکانی دژبەری ئاشتی خوازی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندڕەوکانی داعش ئەنجام دەبێ و ئەمریکاش زیانتر لە ١٠٠ سەربازی هێزی دەریایی بۆ ناوچەکە ڕەوان کردووە .
لە ئێستادا لە ئەلتەنف ، کە ئەمریکییەکان ٥٥ کیلۆمەتر ناوچەیەکی درووست کردووە کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە شەڕ و پێکدادان .هەروەها نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی ، بەریتانی و نەرویجی و هەروەها هێزی تایبەتی ئۆردونی بوونیان هەیە . ڕاهێنان بە شۆڕشگەرانی سووری لەم ناوچەیە ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە